Accessibility links

لە هێرشێـکدا لە وێزگەیەکی شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا کەسێـک دەکوژرێت و 3 کەسی دیکە برینداردەبن


Police investigate the scene of a stabbing at a station in Grafing near Munich, Germany, Tuesday, May 10, 2016.
Police investigate the scene of a stabbing at a station in Grafing near Munich, Germany, Tuesday, May 10, 2016.

کەسێـک لە وێزگەیەکی شەمەندەفەر لە شارۆچکەیەکی باشوری ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و لە ئاکامدا کەسێـک کوژراوە و 3 کەسی دیکە برینداربوون.

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارۆچکەی گرافینگ ڕوویداوە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری میونخ دورە.

کاربەدەسـتانی پـۆلیس دەڵێن تاوانبارەکە دەسـتگیرکراوە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیـیە و تەمەنی 27 سـاڵە.

دەڵێن هێرشبەرەکە بە چەقۆیەک هێرشەکەی ئەنجامداوە کە 10 سانتیمەتر درێژبووە. سەرەتا لە نێو فارگۆنی شەمەندەفەرێـک لە کەسێـکی داوە و پاشان هاتووەتە دەرێ و لە کەسێـکی دیکەی داوە کە چاوەڕوانی شەمەندەفەری کردبوو و دواتر هاتووەتە بەر سەکۆی پـێشەوەی وێزگەکە و لەوێش دوو کەسی دیکەی بریندارکردووە بەر لەوەی پـۆلیس دەسـتگیری بکات.

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن گەواهیدەران گوێـیان لێبووە هێرشبەرەکە بە زمانی عەرەبی هاواری کردووە" الله اکبر". بەڵام پـۆلیس تەنیا دەڵێت پـێدەچێت هۆکاری سیاسی لە پشـت هێرشەکەوە بووبێت.

XS
SM
MD
LG