Accessibility links

ژنێک لە ئوردن بە تۆمەتی پشـتیوانیکردن لە داعش دادگایی دەکرێت


ژنێـک لە ئوردن دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی پشـتیوانیکردن لە داعش لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانەوە، ئەمەش یەکەم جارە کەیسێـکی لەم جۆرە بچێتە بەردەم دادگاکانی ئوردن.

دادگای ئاسایشی دەوڵەتی ئوردن دوێنێ چوارشەممە یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ کەیسەکە ئەنجام دا، پاش ئەوەی لە مانگی دوو ژنکە لە لایەن دەزگای موخابەراتەوە بەو تۆمەتە دەسـتگیرکرا.

هەتا ئێستا ناوی ژنەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە کەیسەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2016 وە ئەم ژنە فەیسبوکێکی کردووەتەوە و تیایدا نووسراو و ڤیدیۆ و وینەی داعشی لە ڕێگەیەوە بڵاوکردووەتەوە.

دەڵێن لە میانەی دادگایی‌کردنەکە ژنەکە ڕەتیکردووەتەوە بانگەشەی بۆ داعش کردبێت.

بەپـێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئوردن دادگاکە پاش گوێگرتن لە قسەکانی داواکاری گشتی و چەند شایەتحاڵێـک بڕیاری داوە جارێکی دیکە بۆ کەیسەکە دابنیشێتەوە، بەڵام کاتی دانیشتنەکە ڕانەگەیەندراوە.

ئوردن لە سەرەتای ئەمساڵەوە یاسای سزاکانی خۆی توندترکردووە لە دژی ئەوانەی پشـتیوانی لە داعش و بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا دەکەن.

XS
SM
MD
LG