له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق عه‌مر موسـای ئه‌مینداری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌بی وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که تیایدا خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی هه‌موو لایه‌نه عێراقیـیه‌کانی کۆکرده‌وه له حکومه‌تێـکی هاوبه‌شـی نیشـتیمانیدا.
پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی، سه‌رۆکی کوتله‌کانی په‌رله‌مانیش وتاری خۆیان پـێشـکه‌ش کرد و دکتۆر سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رۆکی لیسـتی عێراقیـیه له وتاره‌که‌یدا عێراقی نوێی وه‌ک وڵاتێـکی عروبه ناساند و به‌م هه‌ڵوێسـته‌شی نوێنه‌رانی کوردی نیگه‌ران کرد به‌وه‌ی سوودی له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرتووه که بیر و بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌ربـبڕێت و نیشـتیمانێـکی فره نه‌ته‌وه و ئاینی وه‌کو عێراقیش له‌بیر بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:04 خوله‌كه.