ڕۆژی دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 که‌س کوژران و 300 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
کوشنده‌ترینیان ئه‌وه‌ی شـاری حلـله‌ی باشوری به‌غدا بوو که تیایدا به لایه‌نی که‌م 45 که‌س کوژران و 145 که‌سی دیکه برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی کارگه‌یه‌کی چنیندا ته‌قیونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری و کرێـکاره‌کان به هانای قوربانیـیه‌کان چووبوون خۆکوژێـک له نێویاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق 3 ته‌قینه‌وه ڕوویان‌داوه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون.
له شـارۆچکه‌ی سوێره که ده‌که‌وێته 50 کیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدا دوو ته‌قینه‌وه بووه و له‌وێش 13 که‌س کوژراون و 70 ی دیکه‌ش برینداربوون.
له به‌غدای پایته‌ختیش چه‌کداران له چه‌ند هێرشێـکدا بۆ سه‌ر 6 خاڵی پـشکنین 7 سه‌رباز و پـۆلیسیان کوشتووه.
له شـاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای به‌غداش چوار بۆمب له به‌رده‌م خانووبه‌ره‌ی ئه‌فسه‌رانی پـۆلیس ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجام 4 که‌س کوژراون و چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ش برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی تارمیـیه‌ی باکوری به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژراون و 16 ی دیکه برینداربوون.
له شـاری موسڵی باکوری عێراق خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی ته‌قاندۆته‌وه به خاڵێـکی پشـکنینی هاوبه‌شی هێزه‌کانی کورد و عێراق و له ئاکامدا 2 سه‌ربازی کورد کوژراون.
سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ک له‌م هێرش و ته‌قینه‌وانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:55 خوله‌كه.