سه‌ردانه‌که‌ی ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ هه‌ولێر گرژی له نێوان پـێـکهاته‌کانی کوتله‌ی نیشـتیمانی شیعه‌دا دروسـتکرد.
پاش ئه‌وه‌ی که سه‌در ڕێـکه‌وتنێـکی 9 خاڵی ئیمزاکرد به ناوی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانه‌وه له به‌رامبه‌ریشـدا بارزانی وه‌ک کورد و ئه‌یاد عه‌للاویش وه‌ک لیستی عێراقیـیه که نوێنه‌رایه‌تی سووننه‌کان ده‌کات ئیمزایان کرد، جموجۆڵێـکی سیاسی نوێ هاتووه‌ته کایه‌وه که ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی هه‌ولێر وه‌ک نامه‌یه‌کی سیاسی ڕه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی بکرێت و پابه‌ندبوونی حکومه‌تیش دیاری بکرێت به جێبه‌جێـکردنی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی پـێـنج قۆڵی هه‌ولێردا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌در وه‌ک ده‌سـپـێـکی ناکۆکی نێو ماڵی شیعه‌کان ناوده‌برێت پاش ئه‌وه‌ی که په‌رله‌مانتارانی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ولێریان ته‌نها به دیدارێـکی سیاسی له‌قه‌ڵه‌م دا و هه‌ڵوێسـته‌کانی سه‌دریش به پـێـچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ناوده‌به‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:52 خوله‌كه.