سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاند فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندی به خوێنی عێراقیـیه‌کانه‌وه هه‌یه و دادگا هه‌ر بڕیارێـک له باره‌ی هاشمی بدات، ئه‌و وه‌ک حکومه‌ت به جێبه‌جێـکردنی پابه‌ند ده‌بێت.
مالیکی له میانه‌ی لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند دادگا فه‌رمانی پـێـکردووه هاشمی ده‌سـتگیربکات و ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاره‌که‌ی دادگای جێبه‌جێ نه‌کرد ئه‌وا فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی خۆی ده‌درێت.
پاشـان مالیکی ده‌ڵێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆزێف لیبرمان بۆ عێراق له دۆسیـیه‌که‌ی هاشمی ئاگاداری کردۆته‌وه و ناوبراویش مه‌سه‌له‌که‌ی به ڕاست زانیوه.
مالیکی داوای له هه‌موو لایه‌ک کردووه دۆسیـیه‌ی هاشمی تێـکه‌ڵ به پـرسه سیاسیـیه‌کان نه‌کرێت و بابه‌ته‌که‌ش له چوارچێوه‌ی یاسا نه‌به‌نه ده‌ره‌وه.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له کاتێـکدایه که هه‌تا ئێسـتا و پاش فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆمار به سه‌ردانێـک چووه‌ته هه‌رێمی کوردسـتان و ئاماده نیـیه بچێته به‌رده‌م دادگای به‌غدا و تاوانبارکردنه‌که‌شی ده‌خاته خانه‌ی ململانه سیاسیـیه‌کانی نێوان لیسته‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا.
هه‌موو ئه‌م کێشه که‌ڵه‌که‌بووانه له کاتێـکدایه هێشـتا لیستی عێراقیـیه له بایکۆتکردنی دانیشتنه‌کانی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌رده‌وامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:22 خوله‌كه.