گرووپـێـکی چه‌کدار له ژێر ناوی فه‌وجی 9 ی به‌دردا هه‌ڕه‌شه له کورده‌کانی دانیشـتوی به‌غدا و پارێزگاکانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی کردووه.
ئه‌بو عه‌بدوڵڵا ئه‌لمه‌حمه‌داوی گوته‌بێژی گرووپی فه‌وجی 9 ی به‌دری سه‌ر به ئیتیلافی خه‌ڵـکی عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ده‌رفه‌ت ده‌ده‌نه کورده‌کانی دانیشـتوی پارێزگا عه‌ره‌بی نشینه‌کان و به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت بۆ به‌جێهێڵان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردسـتان که به هه‌رێمه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له به‌یانـنامه‌کدا ناوی هێنراوه.
له به‌شێـکی تری به‌یانـنامه‌ی ئه‌م گرووپه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی داوای لێـبوردن له دوای ده‌رچوونی کورد ده‌که‌ن له ناوچه عه‌ره‌بیـیه‌کان، به‌ڵام هۆکاری ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌یان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه کاتێـک سه‌رۆکی هه‌رێم و کۆمه‌ڵێـک له په‌رله‌مانتاری کورد کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ند و حکومه‌تی هه‌رێم به شه‌ڕ ناوبردووه.
له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان سـازکرد و به‌یانـنامه‌یه‌کیشـیان له‌م باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه که په‌رله‌مانتار خالید شوانی خوێندیـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:35 خوله‌كه.