ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌کات پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سێ ئه‌ندامی هه‌ڵبگرێت تاوه‌کو به‌پـێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵیان دادگایـیان بکات.
عه‌بدول سه‌تار به‌یرقدار گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له لێـدوانێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاستکردۆته‌وه و ده‌ڵێت حه‌یده‌ر مولـلا په‌رله‌مانتار و گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه یه‌کێـکه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سـکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه له لایه‌ن سه‌عد ئه‌للامی دادوه‌ر له دادگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حه‌یده‌ر مولـلا کراوه‌ته‌وه سووکایه‌تیکردنه به دادوه‌ر و لێـدوانی نه‌شیاون به‌رامبه‌ر ده‌سـته‌ی قه‌زای عێراقی.
له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند فه‌رمانێـکی دادگای عێراقی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کراوه، که تیایدا داوای هه‌ڵگرتنی متمانه ده‌کات له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامی په‌رله‌مان که دووانیان سه‌ر به لیسـتی عێراقیـیه‌ن و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیـیه.
سه‌رچاوه‌که زانیاری زیاتر بڵاوده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت حه‌یدر مولـلا به تۆمه‌تی سووکایه‌تیکردن به دادگای عێراق فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی دراوه. سه‌لیم جبوریش به تۆمه‌تی بڕگه‌ی چواری یاسای تێرۆر فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی دراوه. شێخ سه‌باح ئه‌لساعدیش که‌سایه‌تی بێ لایه‌نی ناو هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی دراوه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت له نووسراوێـکدا دادگا داوای له په‌رله‌مانی عێراق کردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ی هه‌ڵبگرێت تاوه‌کو لێپـێچینه‌وه‌ی یاسایی‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مولـلا و شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی له دوو کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌رپه‌رچی نووسراوه‌کانی دادگایان دایه‌وه.
مولـلا ڕایگه‌یاند ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراوه‌ته پاڵی پـێشـێلـکاریـیه به ده‌سـتوری عێراق و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنه‌که‌شی دراوه به‌ر له‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبـگرێت. مولـلا ده‌ڵێت هیچ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی که گوتوومه و ده‌ڵێم قه‌زای عێراقی به سیاسی کراوه و ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ئاشـکراش له بڕیاره‌کانی دادگادا ده‌رده‌که‌وێت به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده‌کانی لیسـتی عێراقیـیه و لێـدان له پێـگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریـیان. پاشـان مولـلا ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌یه که لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و به‌شـداری کۆنگره‌ی نیشـتیمانی نه‌کات، به‌ڵام لیسـته‌که‌یان بۆ ئه‌و که‌سـانه ده‌ڵێت ئه‌لعێراقیـیه باوه‌ڕی وایه هه‌رچه‌نده له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین کۆسپ گرفت و تۆمه‌ت دراوه‌ته پاڵ سه‌رکرده‌کانی لیسته‌که‌یان. هه‌روه‌ها ده‌یان که‌س و ئه‌ندامیشـیان به بیانوی جۆراوجۆری درۆ و دور له ڕاستی ده‌سـتگیرکراون، به‌ڵام ئێمه بڕیارمان داوه و نایگۆڕین و به‌شداری کۆنگره‌ی نیشـتیمانی ده‌که‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.