کاندیدکردنی نوری ئه‌لمالیکی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی شیعه‌کانه‌وه له کاتێـکدا هات ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و حزبی فه‌زیله دوو پـێـکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئیتیلافی نیشـتیمانی، ئاماده نه‌بوون پـشـتگیری ئه‌و ڕێـکه‌وتنه بکه‌ن که له نێوان ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ڕه‌وتی سه‌دردا ڕوویداوه.
پـشـتگیرکردنی 130 ده‌نگی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان له کۆی 159 ، نوری ئه‌لمالیکی توانی به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ک تاکه پاڵێوراوی شیعه‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سـتنیشـانبکرێت.
شـایانی باسه ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر ئاسـتی سیاسی عێراقی جوڵه‌یه‌کی خێرای دایه پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌ت و که‌لێنێـکی گه‌وره‌شی له کێشه و گرفته‌کانی هاوپه‌یمانی شیعه‌کان چاره‌سه‌رکرد.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا و ده‌سـتبه‌جێ لیسـتی عێراقیه و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌مـمار حه‌کیم و حزبی فه‌زیله سه‌رقاڵی ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسین بۆ شـکستپـێهێنانی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که نوری ئه‌لمالیکی ده‌گه‌یه‌نێته پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیران و دووباره چوار سـاڵی تر حوکمڕانی عێراق ده‌گرێته‌وه ده‌ست.
شاکر کیتاب یه‌کێـک له گوته‌بێژه‌کانی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌یه و ڕایگه‌یاند هه‌ڵوێسـتی عێراقیـیه لای هه‌مووان ئاشـکرایه که سـازش له مافی ده‌سـتوری خۆی ناکات و هه‌روه‌ها له حکومه‌تێـکیشـدا به‌شـداری ناکات که نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی بێت.
کیتاب له درێژه‌ی لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له چوار سـاڵی و پـێـنج سـاڵی ڕابردوودا به‌ڕێز مالیکی نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌کی ڕێـکوپـێک ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت، چه‌ندین دۆسێی گرنگی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاسـتی سـیاسی و ئاسایش و ئابوری شـکستی خواردووه و له‌سه‌ر ئاسـتی نێوده‌وڵه‌تیش عێراق له په‌یوه‌ندیـیه‌کی زۆر خراپدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانیدا.
شـاکر کیتاب ده‌ڵێت ئه‌مانه هه‌مووی ڕێـگریمان ده‌کات ڕێـگه بده‌ین دووباره به‌ڕێز مالیکی له‌و پـۆسـته بمێنێته‌وه. پاشـان ده‌ڵێت هه‌ردوو پـێـکهاته‌ی سه‌ره‌کی ئیتیلافی نیشـتیمانی (ئه‌نجومه‌نی باڵا و حزبی فه‌زیله) هه‌مان بۆچوونیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی چوار سـاڵی ڕابردووی حوکمڕانی مالیکی هه‌یه، بۆیه پـێموایه کۆده‌نگی نیشـتیمانی دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سـیاسیـیه‌ی له نێوان مالیکی و سه‌دردا پـێـکهاتووه.
له کۆتایی قسه‌کانیدا شـاکر کیتاب گوتی به ڕای من ئه‌م پـێـشهاته سیاسیـیه کێشه‌ی زیاتر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
جێـگای ئاماژه پـێـکردنه لایه‌نی کوردی کاندیدکردنی مالیکی به هه‌نگاوێـکی سوودبه‌خش ناوزه‌دکرد بۆ خێراکردنی پـرۆسه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو. هاوکات سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی هه‌ڵوێسـتی کوردی له به‌رامبه‌ر به‌شـداری ئیتیلافی قه‌واره کوردسـتانیـیه‌کان له حکومه‌تی داهاتوودا، پابه‌ندکرد به حکومه‌تێـکه‌وه ڕێز له بنه‌ما ده‌سـتوریـیه‌کانی وڵات بگرێت و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێـک و ته‌نها پـێـکهاته‌یه‌ک حکومه‌ت دروسـت نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:53 خوله‌كه.