ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له نووسینگه‌ی کاتی تاریق هاشمیـیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که ناوبراو له لایه‌ن دادگای عێراقیـیه‌وه دۆسێـی تێرۆری بۆ کراوه‌ته‌وه و له ئێسـتاشدا داوای ده‌سـتگیرکردنی ده‌کرێت و هاشمیش ناچێته به‌رده‌م دادگا و له دوا هه‌ڵوێسـتیشیدا ڕایگه‌یاندووه کاتێـک ده‌چێته به‌رده‌م دادگا که سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا هاشمی داوای له سه‌رۆک کۆماری عێراق کردووه سـنوورێـک بۆ مالیکی دیاریبکات له‌و فێڵ و چاواشه‌کاریـیه‌ی دروسـتیکردووه و 16 پاسه‌وان و 2 ئافره‌تی نووسینگه‌که‌ی ده‌سـتگیرکردووه به تۆمه‌تی نادروست و درۆ. هاشمی ده‌ڵێت هه‌ر به‌م به‌یانـنامه‌یه‌ش ڕاناوه‌سـتێت و هه‌ڵمه‌تێـکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سـتپـێـده‌کات بۆ ئازادکردنی فه‌رمانبارانی نووسینگه‌که‌ی که له لایه‌ن هێزێـکی تایبه‌ت به مالیکیـیه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
تاریق هاشمی ده‌ڵێت ئه‌و پـرسه‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه ململانه‌ی تایفیـیه و لێـدان له پـێـگه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری.
جێـگای سه‌رنجه به‌یانـنامه‌که‌ی هاشمی و هه‌وڵدان بۆ به نێوده‌وڵه‌تیکردنی دۆسیـیه‌که‌ی له پاش ئه‌وه دێت که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتی تورکیا هۆشیاری دایه مالیکی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێـکی تایفی.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند ئانکه‌ره بێ ده‌نگ نابێت له ئاست به‌غدا ئه‌گه‌ر بێت و مالیکی هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه نه‌دات که بۆنی شه‌ڕی تایفیـیان لێـدێت، وێڕای ئه‌وه‌ی مالیکی به توندی وه‌ڵامی لێـدوانه‌که‌ی هاوتا تورکیـیه‌که‌ی دایه‌وه، به ده‌سـتێوه‌ردانیش له کاروباری ناوخۆی عێراق له قه‌ڵمی دا.
که‌مال ئه‌لساعدی په‌رله‌مانتار و که‌سایه‌تی نزیک له مالیکی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت تورکیا به شێوه‌یه‌کی بێ وێنه ده‌سـتێوه‌ردانی تایفی ده‌کات، وه‌ک له لێـدوانه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا ده‌رکه‌وتووه. ده‌شڵێت تاریق هاشمی که‌سایه‌تیـیه‌کی عێراقیـیه و ئێمه‌ی عێراقیش کێشه‌کانمان له ناوخۆی خۆماندا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. ئایا ئێمه داوا له تورکیا ده‌که‌ین به‌ڕێز ئوجه‌لان ئازادبکات؟.
پاشـان ساعیدی ده‌ڵێت به پـێـچه‌وانه‌وه تورکیا خۆی له کێشـه‌دایه و هه‌تا ئێسـتا ده‌سـتوری ئه‌و وڵاته مافی به پـێـکهاته‌کانی خۆی نه‌داوه و ئه‌وه‌ی له تورکیا ده‌ژی ده‌بێت شوناسـنامه‌که‌ی تورکی بێت، ته‌نانه‌ت به کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گوترێت تورکی شاخ. ئێدی کام ئازادیـیه‌یه له وڵاتی تورکیا که هه‌تا ماوه‌یه‌کیش له‌مه‌وبه‌ر قسه‌کردن به زمانی کوردی قه‌ده‌غه بوو. ئایا عێراق له‌م باره‌یه‌وه ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بووه له کاتێـکدا کورد له پـێـگه‌یه‌کی به‌هێزی عێراقدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن.
له کۆتایی قسه‌کانیشیدا که‌مال ساعیدی ده‌ڵێت بۆ تورکیا وه‌ها باشه جارێ سیسته‌مێـکی دیموکراسی و پـێـکه‌وه ژیان بهێنێته کایه‌وه و چیتر هێرشیش نه‌کاته سه‌ر سـنووره‌کانی باکوری عێراق، هه‌روه‌ها دڵنیای ده‌که‌ینه‌وه شه‌ڕی تایفی له نێو پـێـکهاته‌کانی عێراقدا ڕوو نادات تاوه‌کو تورکیا هوشیاری بدات، چونکه شه‌ڕی تایفی له هه‌ر شوێنێـک ڕووبدات تورکیاش به‌ده‌ر نیـیه له‌و شه‌ڕه که وه‌ک عێراق له چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و دین پـێـکهاتووه. ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و شه‌ڕه‌ش بکه‌ین که ئێسـتا له تورکیا به‌رده‌وامه نه‌ته‌وه‌یه‌کی له پشـته‌وه‌یه، ئه‌مه مه‌ترسـیـیه که جێگای هوشیارکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه.