جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شاندی یاوه‌ری که له چه‌ند لێپـرسراوێـکی حکومی وڵاته‌که‌ی پـێـکهاتبوون گه‌یشـتنه فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له لایه‌ن هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پـێشـوازی لێـکرا.
سه‌ردانه‌که‌ی بایدن و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـانی حکومه‌تی عێراقی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاری بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لێـدوانی دا، به‌ڵام نه‌یویست ناوی خۆی ئاشـکرا بکات گوتی وێڕای تاووتوێـکردنی چه‌ندین پـرسی هاوبه‌شی نێوان به‌غدا و واشنتن، له‌م سه‌ردانه‌دا مانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـرسی پارێزبه‌ندی یاسایی بۆیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی تاووتوێ ده‌کرێن.
جۆزێڤ بایدن له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌شیدا پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاری باس له‌وه ده‌کات جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌که له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیر و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقدا کۆده‌بێته‌وه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پاش ئه‌وه دێت که دوێنێ ئێواره ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ناوه‌ندی حکومه‌تی عێراقی ڕووبه‌ڕووی هێرشێـکی خۆکوژی مه‌ترسیدار بوویه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند هه‌وڵه‌که بۆ کوشـتنی ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بووه، له کاتێـکدا که‌سێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی جۆری GMC ڕه‌نگ ڕه‌ش هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌وڵی داوه له دوا خاڵی پـشـکنیندا خۆی له‌گه‌ڵ کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیاندا تێـکه‌ڵ بکات، به‌ڵام به‌هۆی هه‌سـتکردنی پاسه‌وانه‌کانی ئه‌و بازگه‌یه و هه‌روه‌ها ڕێـگرتنیان، ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوه‌که ئاڕاسته‌ی ڕێگاکه‌ی گۆڕیوه و له ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونیشی به خێرایی له به‌ربه‌سـتێـکی کۆنکرێتی داوه و پاشـان خۆی ته‌قاندۆته‌وه. ئه‌م ڕووداوه‌ش له کامێرای ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه وێنه‌ی گیراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:28 خوله‌كه.