یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غدا به دانیشـتنی وه‌زیرانی دارایی و ئابوری و بازرگانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌سـتیپـێـکرد و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین پـرسی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به کێشه و گرفته‌کانی ئابوری وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب خرانه ڕوو. هه‌روه‌ها تاووتوێی داهاتی تاک و ئاستی بێـکاری و به‌ها و دراوه‌کان و چۆنێتی باشـکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان و به‌رفراوانکردنی پـیشه‌سـازی و لێـکۆڵینه‌وه له که‌موکوڕیـیه‌کانی ئاسـتی وه‌به‌رهێنان له ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی باسـکران و پاشـان پـلان دانرا بۆ یارمه‌تی و هاوکاری ئه‌و وڵاتانه‌ی له قه‌یرانی ئابوریدان و ڕووبه‌ڕووی کاره‌سـاتی سـرووشتی ده‌بنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه دکتۆر خه‌یروڵـڵا حه‌سه‌ن بابه‌کر وه‌زیری بازرگانی عێراق و سه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابوری له لوتکه‌ی عه‌ره‌بی به‌غدا به‌شـێک له وتووێژ و گفتوگۆکانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسکرد.
دکتۆر خه‌یروڵڵا ده‌ڵێت له ئێسـتاوه ده‌بێت کۆمکاری عه‌ره‌بی پـلان دابنێت بۆ پـشـتگیری له لێقه‌وماوانی کاره‌سـاته سروشـتیـیه جیاجیاکان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:28 خوله‌كه.