ئه‌مڕۆ پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند له پارێزگای ئه‌نبار که ده‌که‌وێته 110 کیلۆمه‌تری دوری ڕۆژئاوای به‌غدا، له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک له دوای یه‌کدا ده‌یان قوربانی لێـکه‌وته‌وه.
هێرشی یه‌که‌م شۆفێرێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی مینڕێژکراو خۆی ته‌قاندۆته‌وه به گۆمه‌ڵـگه‌یه‌کی حکومی‌دا که سه‌رجه‌م دام‌وده‌زگا گرنگه‌کانی پارێزگاکه‌ی تێدایه، وه‌ک نووسینگه‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ڕومادی و ده‌سته‌ی لێـپـێچینه‌وه و سه‌رکردایه‌تی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی پارێزگای ڕومادی.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێـکدا له هه‌مان ناوچه که‌سێـکی تری خۆکوژ خۆی ته‌قانده‌وه له ناو ئاپـۆڕای خه‌ڵـکدا، به‌مه‌ش زیانی گیانی قوربانیانی هێرشی یه‌که‌می به‌رزکرده‌وه.
شـایانی باسه هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پاش هه‌فته‌یه‌ک دێت که له هه‌مان ناوچه‌دا و هاوکات له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی پـێشوو ئه‌و کۆمه‌ڵـگا حکومیـیه له لایه‌ن که‌سێـکی خۆکوژه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر و نزیکه‌ی 60 قوربانی لێـکه‌وته‌وه له نێوان کوژراو و برینداردا.
هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه له کاتێـکدایه تاوه‌کو ئێسـتا پـۆسته وه‌زاریـیه‌کانی ناوخۆ و به‌رگری و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی له نێوان کوتله سیاسیـیه‌کاندا کاندیده‌کانی یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه. به وه‌کاله‌ت له لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه وه‌زاره‌ته ئاسایشـیـیه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێت.