به‌پـێی ئه‌و به‌ڵـگانه‌ی که ئاماژه به گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداره‌ی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژرادنه‌کانی عێراق ده‌که‌ن، ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پاش ته‌واوبوونی پـشـووی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م به‌رپـرسـانی کۆمسیۆن بگۆڕێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش ڕه‌زامه‌ندی به‌شـێکی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌سـتهێناوه.
شـایه‌نی باسه ئه‌گه‌رچی کۆمسیارانی ئه‌ندام نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی پارته سیاسیـیه‌کانی عێراق ده‌که‌ن، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی کۆمسیۆن هه‌ر له سه‌ره‌تای پـێـکهێنانیـیه‌وه بۆ لایه‌نی کوردی یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه.
له ئێسـتادا ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێـگای نیگه‌رانی لایه‌نی کوردی، ئایا له پاش ئه‌م گۆڕانکاریـیانه دووباره سه‌رۆکایه‌تی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ لایه‌نی کوردی دووباره ده‌بێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتاری عێراق و سه‌ر به هاوپه‌یمانی کوردسـتانی گوتی " قسه‌کردن له‌سه‌ر کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر لێپـرسینه‌وه‌ی له په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاسایی‌یه و ئێمه پـشـتیوانی لێـده‌که‌ین که له هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراق بـپـرسنه‌وه و له هه‌ر کوێ گه‌نده‌ڵی هه‌بێت ئاماژه پـێـبکرێت و په‌نجه بخرێته سه‌ر برینه‌کان و چاره‌سه‌ر بکرێن."
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:26 خوله‌كه.