دادگای فیدراڵی عێراقی بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دانیشـتنی کراوه‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراق و هاوکات سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشی پابه‌ندکردووه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دانیشـتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رقه‌رار بکاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له کاتێـکدا دێت که زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی عێراقی له سه‌ردانێـکدان بۆ هه‌ولێر و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سـعود بارزانی کۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به مه‌به‌سـتی تێـگه‌یشـتنێـکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر چوار لیسـتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ یه‌کخسـتنی بیروڕا و نزیکبوونه‌وه له نه‌خشه ڕێـگایه‌ک که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان هاوده‌نگ بکات له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌شـی نیشـتیمانیدا هیچ لایه‌نێـک و پـێـکهاته‌یه‌ک تیایدا فه‌رامۆش نه‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:56 خوله‌كه.