خۆپـیشـاندانی ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی دژ به سه‌رکوتکردنی ئازادیـیه‌کانی تاکه که‌سی درێژه‌ی هه‌یه و له به‌غدای پایته‌خت به چه‌ندین شێواز ناڕه‌زایی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروسـتبووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگا دادبڕێت و مافه ده‌سـتوریـیه‌کانی پـێشێل ده‌کات و وه‌ک به‌شێـک له ته‌واوکه‌ری ژیان ته‌ماشای ناکات.
ئه‌زهار سالم چالاکوانێـکی سیاسیـیه و له نێو خۆپـیشـاندانێـکدا که له ناوه‌ڕاستی به‌غدا و له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس به‌ڕێوه‌چوو گوتی " من سه‌رم سوڕده‌مێنێت له وڵاتێـک شۆڕشی دژ به دیکتاتۆریه‌ت کردووه و دروشـمی ئازادی هه‌ڵگرتووه ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنی ئافره‌ت بـبێته‌وه له ناو کۆمه‌ڵـگادا و هه‌وڵ بدات دایانبڕێت له زۆربه‌ی ئه‌و هونه‌رانه‌ی که که‌لتوری عێراقی پـێناسراوه و چه‌نده‌ها ئافره‌تی ئه‌م وڵاته‌ش ڕۆڵیان بینیوه له گه‌شه‌سه‌ندنیدا. ده‌ڵێم به داخه‌وه کاتێـک که گوێمان لێده‌بێت له عێراقی نوێ‌دا باس له جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئاسـتی باڵادا، ئه‌وانه‌شی بانگه‌وازی ئازادی بۆ ده‌که‌ن به سه‌رلێشێواو ناوی ده‌به‌ن... به ڕاستی به‌داخه‌وه."
خۆپـیشـاندانی ڕێـکخراوه‌کان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایـیان پاش ئه‌و بڕیارانه دێت که ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا کۆمه‌ڵێـک بڕیاری ده‌رکردووه به داخسـتنی یانه‌ی شه‌وان و ئه‌و فرۆشـگایانه‌ی مه‌ی تێدا ده‌فرۆشێت، هاوکات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش هه‌وڵی داخسـتنی به‌شه‌کانی مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌کاری ده‌دات له په‌یمانـگای هونه‌ره جوانه‌کان و کۆلێژه‌کاندا، وه هه‌روه‌ها کچ و کوڕیش له به‌شه‌کاندا جودا ده‌کاته‌وه.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه غاده ئه‌لعامری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆشنبیری و هونه‌ری له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی " ئه‌و ده‌سـتوره‌ی پـێناسه‌ی ئازادی کردووه به هه‌موو جۆره‌کانیـیه‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بووه که عێراق له پـێـکهاته‌ی جیاواز پـێـکدێت، بۆیه ناکرێت عێراقی نوێ له یه‌ک وێنه و له یه‌ک بیروبۆچوون‌دا کۆبکه‌ینه‌وه.
هه‌ندێـک لایه‌نی سیاسی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن له ڕێـگه‌ی پـیاوانی ئاینی و مزگه‌وته‌کانه‌وه هه‌ڵمه‌تێـک بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئازادی بده‌ن. پاشان له‌سه‌ر داخوازی ئه‌وان بڕیاری ده‌سه‌ڵات و یاسای بۆ ده‌ربکه‌ن. گوێمان لێـیه و ده‌بیستین که هه‌ندێـک هه‌نگاو ده‌نرێت له لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقیـیه‌وه بۆ داخسـتنی به‌شه‌کانی مۆسیقا و شانۆ و شێوه‌کاری له په‌یمانگا و له کۆلێژه‌کانی هونه‌ره جوانه‌کان. هه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ش کۆڵ نه‌دراوه، به‌ڵـکو کاری په‌یکه‌رسـازه به‌ناوبانگه‌کانی عێراق له‌سه‌ر ئاسـتی جیهان، ده‌سـته ڕه‌نگینه‌کانیان له ناو په‌یمانگا و کۆلێژه‌کاندا ده‌شێوێنرێت و تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌یانشـکێنن، ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ترسـناکه‌مان بۆ ئاشـکرا ده‌کات که سیسـتمێـکی دژ به ئازادی به‌ڕێوه‌یه و هونه‌ر و که‌لتوری عێراقی له‌ناوده‌بات. به داخه‌وه بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق که به‌ر گوێمان ده‌که‌وێت به ڕاستی سه‌رسوڕمان ده‌بین کاتێـک که وه‌زیر سه‌ردانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان ناکات تاوه‌کو ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی به ده‌سته ڕه‌نگینه‌کانی عێراقیـیه‌کان دروسـتکراوه لانه‌برێت."
هه‌ندێـک له په‌یکه‌ری کاره ڕه‌نگینه‌کانی شێوه‌کاره عێراقیـیه‌کان له‌سه‌ر ئاسـتی جیهان ڕووبه‌ڕووی شـکاندن و شێواندن بووه‌ته‌وه. خوێندکارانی هونه‌ره جوانه‌کانیش ده‌ترسێندرێن به داخسـتنی به‌شه‌کانیان به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا. دروسـتکردنی په‌یکه‌ریش به سنوور به‌زاندنی ئاینی ئیسلام ده‌زانن به‌ره‌و جیهانی بت په‌رسـتی.