به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی باردودۆخی ئه‌م دوایـیه‌ی وڵات، سه‌رکردایه‌تی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له ماڵی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆبوویه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆکی لیسـته‌که و به به‌شـداری کوتله په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی له حکومه‌تدا.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا لیستی عێراقیـیه بڕیاری دا له ڕێـکه‌وتی ڕۆژی شه‌ممه 17 ی دوازده کۆبووونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵپه‌سێرێت و به‌شـداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک نه‌کات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی داواکاریـیه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کرێت. به پـێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کشـانه‌وه له حکومه‌ت ده‌کات.
حه‌یده‌ر مولـلا گوته‌بێژی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه بڕیاری لیسـته‌که‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که سه‌رۆک وه‌زیری عێراق به تاکڕه‌ویـیانه وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات و له ژێر ناوی قه‌ڵاچۆکردنی حزبی به‌عس و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی هه‌وڵی کوده‌تا به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌یدا فشـار له‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه دروسـتده‌کات به جۆرێـک ڕۆژانه چه‌ندین که‌س له ژێر ئه‌م ناوه‌دا ده‌سـتگیرده‌کات به‌بێ پاساوی یاسایی و به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاست.
موللا ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مالیکی واز له سیاسه‌تی فه‌رامۆشکردنی لایه‌نه‌کان و بیرۆکه‌ی تاکڕه‌وی ده‌هێنێت.
له به‌رامبه‌ریشـدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له میانه‌ی بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا به ڕۆژنامه‌نووسانی جیهانی و عه‌ره‌بی له به‌غدا قسه‌ی کرد و وه‌ڵامی هه‌ڵوێسـته‌که‌ی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی دایه‌وه و گوتی:
" له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسدا فه‌رمانڕه‌وایی بۆ ته‌نها حزبێـک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک و تایه‌فه‌یه‌ک و تاکه که‌سێـک بوو، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وڵاته‌که‌ی به ئاقارێـکدا برد که هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی و دیموکراسی له‌نابرد. مێژوو شـایه‌تی ئه‌و بارودۆخه‌یه که له ماوه‌ی 36 سـاڵی ده‌سه‌ڵاتی ڕابردوودا چۆن حوکمڕانی عێراق کراوه. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عێراقیش هه‌ڵقوڵاوی ئازاره‌کانی گه‌لی عێراقه له‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره، بۆیه جارێـکی تر گه‌لی عێراق و ده‌سـتوره‌که‌ی ڕێـگه ناده‌ن سیاسه‌تێـکی هاوشێوه‌ی حزبی به‌عس دووباره بـبێته‌وه."
جێگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه له کاتێـکدایه سـاڵح موتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و سه‌رکرده‌ی ناوداری لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند سه‌رسوڕمان بووه کاتێـک باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نوری ئه‌لمالیکی به سه‌رکرده‌یه‌کی دیموکراتخوازی عێراقی له‌قه‌ڵه‌م‌داوه، له کاتێـکدا نوری ئه‌لمالیکی دیکتاتۆرترین که‌سه له مێژووی عێراق و ئه‌مه‌ریکاشـدا.
هه‌روه‌ها موتڵه‌گ نوری ئه‌لمالیکی تاوانبارکردووه به‌وه‌ی وڵات به‌ره‌و شه‌ڕی نێوان ڕۆڵه‌کانی گه‌ل ده‌بات و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی دابه‌شـبوونی عێراقی لێـده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێـکی تری دیداره‌که‌شیدا جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سـاڵح موتڵه‌گ گوتویه‌تی ئه‌مه‌ریکا له کاتێـکدا خاکی عێراق به‌جێده‌هێڵێت که پـرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌ی به ئاڕاسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا تێـپه‌ڕ ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:59 خوله‌كه.