له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی عێراق و چڕبوونه‌وه‌ی ناکۆکی و هێز و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانیدا پاش دوو جار له دواخسـتنی دانیشـتنی دادگایی‌کردنی تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی شـاری به‌غداوه دادگایی‌کردنی هاشمی و زیاتر له حه‌فتا ده‌سـتگیرکراو له پاسه‌وان و ئه‌ندامانی نووسینگه‌که‌ی ده‌سـتیپـێـکرد که به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له کرده‌وه‌ی تێرۆرستی دادگا هاشمی به غیابی دادگایی ده‌کات و ئه‌مڕۆش سێ تومه‌ت له مادده‌ی چواری تیرۆر له دۆسـیـیه‌که‌یدا به دان‌پـیادانانی پاسه‌وانه‌کانی دانیشـتنی یه‌که‌م به‌ڕێوه‌ده‌بات.
شایانی باسه ده‌یان هاوڵاتیش له به‌رده‌م دادگادا ڕاوه‌سـتاونبوو به مه‌به‌سـتی تۆمارکردنی سـکاڵا دژ به تاریق هاشـمی. هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له لایه‌ن هێز و سه‌رکرده سیاسـیـیه‌کانه‌وه داواکرا ئه‌م دۆسـیـیه‌ی هاشمی نه‌برێته دادگا، چونکه ئه‌و مادده‌یه‌ی پـێی تۆمه‌تبارکراوه سزاکه‌ی له سێداره‌دانه یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌پـێی یاسای عێراق.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاش ئه‌گه‌ر هاتوو فشاره سیاسیـیه‌کان زاڵبوون به‌سه‌ر دادگای عێراقدا. به‌پـێی مادده‌ی چواری تیرۆریش تۆمه‌ته‌که به‌سه‌ر هاشمیدا یه‌کلایی بوویه‌وه وڵات ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره ده‌کاته‌وه، به‌و پـێـیه‌ی هاشمی سه‌رکرده‌یه‌کی سووننی و که‌سایه‌تیـیه‌کی دیاری عێراقی و عه‌ره‌بیـیه.
له‌سه‌ر ئاسـتی پارێزگا سووننی نیشینه‌کانیش جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ئه‌م بڕیاره کاردانه‌وه‌ی خراپ و مه‌ترسیدار ڕووبه‌ڕووی گه‌لی عێراق ده‌کاته‌وه، وه‌ک چه‌ند جارێـکیشه هاشمی له‌م بابه‌ته‌دا هۆشیاری داوه‌ته دادوه‌رانی دادگا و داوای لێـکردوون فشاری سیاسی قبوڵ نه‌که‌ن تاوه‌کو نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌یه‌که‌وه که زیانه‌که‌ی نه‌ک ته‌نها هاشمی بگرێته‌وه، به‌ڵـکو عێراقیـیه‌کان و پـێـگه سیاسی و جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌شی ئه‌م بڕیاره‌یان لێ‌قبوڵ ناکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:58 خوله‌كه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ڕزگار ئه‌مین کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌كه.