له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لیست و ئیتیلافه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی گه‌یشـتنه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشـتیمانی که به حکومه‌تی ته‌وافوقی ناسراوه و له پاش ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێره‌وه به ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی سه‌رۆکی هه‌رێم حکومه‌تی بنکه فراوان پـێـکهات و لایه‌نه‌کان ڕێـکه‌وتن کۆتایی به قه‌یرانی به‌رده‌م حکومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی بهێنن، به‌ڵام ئه‌م ڕێـکه‌وتنه مانگێـکی تێنه‌په‌ڕاند و بۆ جارێـکی تر په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان لیستی عێراقیـیه و هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی ئاڵۆزی تێـکه‌وت، به تایبه‌تی له نێوان ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیـیه و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق. ئه‌گه‌رچی به‌شێـکی که‌م له ناکۆکیـیه سیاسیـیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه په‌یوه‌ندی به پـۆسته ئه‌منیـیه‌کانه‌وه هه‌یه. به‌ڵـکو هه‌ردوو لایان تێبینی و شـێوازی جیاوازیان هه‌یه له پـرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی ئێسـتای عێراق.
حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژی لیسـتی عێراقیـیه ده‌ڵێت کاتێـک سـازشمان کرد له مافه ده‌سـتوریـیه‌کانمان له چوارچێوه‌ی ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیدا بوو، له پـێناو تێگه‌یشـتنێـک بۆ مانای هاوبه‌شی له کاتێـکیشدا ئه‌م هاوبه‌شیـیه دروست ده‌بێت که سه‌رجه‌م به‌نده‌کانی ڕێـکه‌وتنـنامه‌که جێبه‌جێ بکرێن.
لیستی عێراقیـیه پابه‌نده به ڕێـکه‌وتنی سیاسی هه‌ولێره‌وه که تیایدا بڕیار درا حکومه‌تێـکی دامه‌زراوه‌یی پـێـکبێت که سیاسه‌تی ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ته‌وافوقی بێت، به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی ئێسـتا ئه‌وه‌مان پـیشـان ده‌دات لیستی عێراقیـیه هاوبه‌شێـکی بێ بڕیاره و وه‌ک لایه‌نێـکی جێبه‌جێکار ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش پـێچه‌وانه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هه‌ولێره.
گوته‌بێژی لیستی عێراقیـیه له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی ده‌بێت پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕێـکه‌وتنی سیاسی بکرێت به‌ر له‌وه‌ی قه‌یرانه‌که باڵ بکێشێت به‌سه‌ر ته‌واوی پـرۆسه‌که‌دا.