ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم و ڕێـکخراوی به‌در به سه‌رۆکایه‌تی هادی ئه‌لعامری که وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقیشه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا هه‌ردوو باڵی عه‌ممار حه‌کیم و هادی عامری بڵاویانکردۆته‌وه که‌وا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و ڕێـکخراوی به‌در به ئه‌وپه‌ڕی هوشیاری و درکپـێـکردنی ته‌واوی دیدوبۆچوونیان بڕیاریان دا ئه‌رک و به‌رپـرسیارێـتی سیاسیـیان به شێوه‌یه‌کی ڕوونتر و سه‌ربه‌خۆتربێت و ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌شیان هیچ ڕێـگر نابێت له به‌رده‌م کارکردنی داهاتوویاندا له چوارچێوه‌ی ڕه‌وتی شه‌هیدی میحراب.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه هاوبه‌شه‌که‌یاندا باسیشـیان له‌وه کردووه که ئه‌م بڕیاره‌یان هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر کاری هاوبه‌شی داهاتوویان دروسـت ناکات ئه‌گه‌ر بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی نیشـتمان و ئایندا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:58 خوله‌كه.