حکومه‌تی عێراقی داوای له گرووپه چه‌کداره‌کان کرد په‌له بکه‌ن له دانانی چه‌که‌کانیان و سوود له دوا ده‌رفه‌تی ئاشـته‌وایی وه‌ربگرن، به‌و پـێـیه‌ی له‌گه‌ڵ کشـانه‌وه‌ی دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق دۆسه‌ی ئاشته‌وایی داده‌خرێت.
له‌م باره‌یه‌وه تاڵیب شێخ زه‌کی ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له نووسینگه‌ی سه‌ره‌کی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ڕایگه‌یاند مالیکی سه‌رۆک وه‌زیر لێبوردنی گشـتی ڕاگه‌یاندووه بۆ سه‌رجه‌م گرووپه چه‌کداره‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له‌گه‌ڵیاندا به مه‌رجێـک ده‌سـتیان سوور نه‌بووبێت به خوێنی عێراقیـیه‌کان.
شێخ زه‌کی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌لێـکه و پـێویسته ئه‌و گرووپانه‌ی باوه‌ڕیان به ئاشـتی هه‌یه به زووترین کات په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌کانی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانیـیه‌وه بکه‌ن. هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاندووه هه‌تا ئێسـتا 575 که‌سی سه‌ر به ڕێـکخراوی قاعیده و ئه‌نسار ئه‌لسووننه و گرووپی نه‌قشبه‌ندیـیه‌کان چه‌کیان داناوه و ئاشـته‌وایـیان هه‌ڵبژاردووه.
له‌و باره‌یه‌وه حاکم فه‌رهاد، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشـتیمانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نیـیه مۆڵه‌تێـکی دیاریکراو بۆ دادنانی چه‌کی ئه‌و گرووپانه ده‌بنرێت، به‌ڵـکو پـێویسته ده‌رگا واڵا بێت و هه‌نگاوی جدی و عه‌مه‌لی بنرێت بۆ قایلکردنی ئه‌و لایه‌نانه به گفتوگۆ و دیالۆگ هه‌وڵ بده‌ن له بری شه‌ڕی چه‌کداری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:18 خوله‌كه.