Accessibility links

گۆران محەمەدی شێوەکار پێشانگایەکی هونەری لە سلێمانیدا دەکاتەوە


شێوەکاری گەنج، گۆران محەمەد پێشانگایەکی هوونەری لە شاری سلێمانی دەکاتەوە کە خۆی لە ٢٠ تابلۆی هونەریدا ئەبینێتەوە و بەپێی خوێندنەوەی شێوەکار، تابلۆکان باس لە بوونی مرۆڤ و ئەوین دەکەن.

گۆران محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەوە کرد کە پێشانگاکەی ئەو بەرهەمی کارکردنی سێ ساڵی ڕابردووی ئەوە و لە ئێستادا خۆیان لە ٢٠ تابلۆدا ئەبیننەوە.

وتیشی کە کارە هونەرییەکانی ئەو "گەشتێکی ناوەوەی مرۆڤە و باس لە کۆمەڵێک پرسی بوون ئەکات، وەکو ئەوین."

گۆران محەمەد شێوەکارێکی گەنجی شاری ڕانیەیە و بۆ جاری سێهەمە پێشانگای هونەری تایبەت بەخۆی دەکاتەوە و لە ئێستادا پێشانگا هونەرییەکەی لە بینای ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی نمایشدەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:53 0:00

XS
SM
MD
LG