ئه‌ندامێكى خانه‌ى راپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات گه‌ر یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك رێكبكه‌ون، ئیداره‌دانى ئه‌و پارێزگایه‌یان بۆ ئاسان نابێت، چونكه باڵانسى هێز گۆڕاوه.
له‌گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێت"باڵانسى هێز له‌كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه، وه‌كو جیاوازى نێوان ژماره سفر و سه‌د وایه، حكومه‌تى عێراق له‌به‌ر خاترى پارێزگارێكى كورد، باڵانسى هێز تێك نادات."
ده‌شڵێت"له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م دۆخه ئه‌منیه، سه‌ربازیه‌دا، پارێزگار هیچى پێ ناكرێت و ره‌نگه توشى عه‌یبداریش بێت."
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، جه‌لال جه‌وهه‌ر روونیكرده‌وه كه‌ركوك پێویستى به هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى و بردنه ده‌ره‌وه‌ى هێزه سه‌ربازیه‌كانى هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هێزه چه‌كداره‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه بن و ره‌زامه‌ندى هه‌رێم و به‌غدایان له‌سه‌ر بێت.
ناوبراو وتى"به‌پێى ده‌ستور هه‌رێم و به‌غدا له‌م قۆناغه‌دا، هه‌ردوولایان مافى حوكمڕانێتى كه‌ركوكیان هه‌یه، بۆیه ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌ش چاره‌سه‌ره."
وتیشى"كه‌ركوك ده‌بێت به‌شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا به‌ڕێوه ببرێ."
به‌رپرسه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، پێیوایه ململانێى نێوان یه‌كێتى و پارتى، نه خزمه‌تى كورد و نه‌خزمه‌تى كه‌ركوكیشى كردووه، ده‌ڵێت"ململانێى نێوان ئه‌و دوو حیزبه بووه هۆى له‌ده‌ستدانى به‌شێكى زۆر له وڵاته‌كه‌مان به‌كه‌ركوك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه،بۆیه ئه‌م ململانێ یه، خزمه‌تى هیچكام له‌و دوو حیزبه‌كه‌ى نه‌كرد، به زیانى كورد و ئه‌و ناوچانه‌ش شكایه‌وه."
جه‌لال جه‌وهه‌ر، بوونى پرۆژه‌یه‌كى سیاسى نیشتیمانى به‌گرنگ ده‌زانێت، به‌جۆرێك هه‌موو هێزه‌كان له‌ده‌ورى ئه‌و پرۆژه‌یه چى له‌ناوخۆى هه‌رێم و چى له‌به‌غداش كۆببنه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕه‌خنه‌شى له‌حكومه‌تى عێراق گرت به‌وه‌ى ده‌مێكه خۆى له‌سه‌رژمێرى و یاساى نه‌وت و گاز ده‌دزێته‌وه، وتى"به‌ڵگه‌م نیه، به‌ڵام وا تێده‌گه‌م خۆدزینه‌وه‌ى عێراق له رابردوودا له‌سه‌رژمێرى بۆ گۆڕینى دیموگرافیا بێت، ئیتر له‌سه‌ر ئاستى عێراق بێت یاخود بۆ گۆڕینى دیمۆگرافیاى كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال بێت."
له‌كۆتایى گفتووگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، جه‌لال جه‌وهه‌ر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كه‌ركوك بووه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره چى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، چى له‌نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌شدا. وه‌كئه‌و ده‌ڵێت"كه‌ركوك عومقێكى ئیقلیمى و نێو ده‌وڵه‌تیشى وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌موو لایه‌ك له‌خه‌تن، هه‌موو لاكانیش به توركیا و ئێران و وڵاتانى ئیسلامیشه‌وه خۆیان به خاوه‌نى ده‌زانن."
به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئیشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ وڵاتان ئاسانه، چونكه باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تیان له عێراق هه‌یه.