وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جۆره رێنماییه‌کی له باره‌ی نه‌خۆشی ئێدزهوه له هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردوه‌ته‌وه که بوه‌ته جێ بێزاری کۆمه‌ڵێک له رێکخراوه‌کانی سڤیل و شاره‌زایانی ته‌ندروستی و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ست کراوه به کامپێنیک دژ به‌و رێنماییانه که وه‌کو نازانستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ناوی ده‌بن.
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا یه‌کێک له واژووکه‌رانی کامپێنهکه و خوێندکاری دکتۆراه له به‌شی سیاسه‌تی ته‌ندروستی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ئه‌وه‌یه که پشت به کۆمه‌ڵێک یاسا و رێسای ئه‌به‌ستێ که هه‌ی زه‌مانی به‌عسه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1981 که له‌و کاته‌دا هێشتا نه‌خۆشی ئێدزیش نه‌دۆزرابوه‌وه له جیاتی پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک یاسا و زانیاری نێو و مودێرن و پێشکه‌وتوو.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:09 خوله‌که