دکتۆر گونول تول به‌ڕێوبه‌ری کارگێڕی به‌شی توێژینه‌وه‌ی کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت پێی وایه ڕوداوه‌که‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوو که ئیسرائیل هێرشی کرده سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌شتی له سنوری نێو نه‌ته‌وه‌یی ئاودا وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و که‌شتیانه کۆمه‌کیان بۆ که‌رتی غه‌زه پێبوه و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له‌و هێرشه‌دا کوژران ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤدا.
دکتۆر گونول تول ده‌شڵێت پێویسته سه‌رۆک ئۆباما لایه‌ک بگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه ئیسرائیل بێت ئه‌وا زۆر شت بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا زۆرتر ئاڵۆز ده‌بن له‌وانه مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران یان شه‌ڕی ئه‌فغانستان یانێش ئه‌و ناسه‌قامگیریه‌ی له عێراقدا هه‌یه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر تولدا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:43 خوله‌که.