Accessibility links

ئەگەری بە فەرمی ناسینی دەسەڵاتداری ئیسراێل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان


سەرۆکی ئەمەریکا کە پيشتر ئورشەلیمی وەک پێتەختی ئیسڕایل بە فەرمی ناسیوە، پينجشەمە لە تویتێک دا گوتی، کاتی ئەوە هاتوە کە بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە ئیسڕایل بە فەرمی بناسرێت.

کەفیلی وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕایل یەکشەمە ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارە لە ماوەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل لە واشنگتن، دەستوری ناساندنی دەسەڵاتی ئیسڕایل بە سەر بەرزاییەکانی جۆلان واژۆ بکات.

بنجامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسڕایل دووشەمە لە کۆشکی سپی لە گەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپ چاوپێکەوتنی دەبێت. ئەو چاوپێکەوتنە چەند رۆژ دوای ئەوە پێک دێت کە سەرۆک تڕامپ لە دەسەڵاتداری ئیسڕایل بە سەر بەرازاییەکانی جۆڵاندا پشتیوانی کرد.

کاربەدەستانی ئەمەریکا هێشتا سەبارەت بە وتەکانی "ئیسڕایل کاتز" لە ئورشەلیم ڕوانگەیان دەرنەبڕیوە.

بەرزاییەکانی جۆلان کە بەشێک لە خاکی سوریا بوە و ئیسڕایل ئەو ناوچانەی لە ماوەی شەڕی ١٩٦٧ی زاینیدا داگیرکرد و پاشان لە ١٩٨١ کردیە بە بەشێک لە خاکی خۆی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەلێک لە وڵاتان ئەو ناوچانە وەک خاکی داگیرکراو سەیر دەکەن.

ئەمەریکا کە ساڵەکانی ڕابردوو بە بڕیارنامەکانی ساڵانەی "داگیرکرانی جۆڵانی سوریا" لە یو ئێن دەنگ نادات، پارەکە بڕیاری دا کە دەنگی نەرێ بدات، بڕیارێک کە حکومەتی بنجامین نەتانیاهوو پيشوازی لێکرد.

XS
SM
MD
LG