Accessibility links

راپۆرتێکی ڕەشبینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئایندەی هەسارەی زەوی


لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی ڕەشبینی ىڵاوکردوەتەوە لە بارەی ئایندەی هەسارەی زەوی ئەگەر بێت و گەرمای جیهان لە نزمترینیدا ڕانەگرێت.

ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت "ئەوە پەیامێکە بۆ حکومەتان لەم قوناغەدا کە پێیانمان وتن لە رووی دۆکۆمێنت و دوزینەوە زانستیەکانەوە سەبارەت بەم مەترسیە، ئیتر لەسەر ئێوە راوەستاوە چ بریارێک دەدەن

ئەنجومەنی نێوان حکومەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی گۆڕانی کەشەوە لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە چەند لیستێک دەکات کە چۆن کەشی زەوی، تەندرووستی و سیستمی ژینگە باشتر دەبێت ئەگەر بێت و رێبەرانی جیهان بدوزنەوە چۆن بتوانن ئایندەی گەرمای جیهانی بۆ 0.9 فهرنهایت لە نێوان ساڵانی 2030 – 2052 سنووردار بکەن لە جیاتی 1.8 فهرنهایت کە لە سەر ئاستی جیهاندا لەسەری رێککەوتوون.

هەندێ قازانجی سنووردارکردنی گەرمای جیهانی بۆ هەرە خوارەوەی ئەمانەیە، کەمتر لە نیوەی خەڵک تووشی کەمی ئاو دەبن، لە دەرئەنجامی گەرما، دوکەڵ و ئەو نەخۆشیانەی بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە نەخۆشی و مردنێ کەمتر روودەدات، سەهۆڵی رۆژئاوای ئەنتراکتیک بە شێوەیەک نەتاوێتەوە کە گەرانەوەی تێدا نەبێت جارێکی تر کەڵکی لێ وەربگیڕدرێت.

XS
SM
MD
LG