Accessibility links

رەفیق سابیر: قوتابخانەیەکی ئیسلامی لەناو دڵی لەندەندا دەڵێن جولەکە و مەسیحی کافرن و ئەوانە بەرازن و دەبێت بکوژرێن، کچیان حەڵاڵە، ماڵیان حەڵاڵە.

rafiq sabir
rafiq sabir

کردنەوەی چەندین دەروازەی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر رەفیق سابیردا سازکردووە.

دکتۆر رەفیق سابیر دەڵێت "مەترسی مار لەکەڵبەکەیدایە، مەترسی ئاینیش لە دەسەڵاتەکەیدایە، بەو ئەندازەیەی کە ئاین لەمێژووی خۆیدا دەسەڵاتی هەبووە، زیانێکی گەورەی بە ئینسان و مرۆڤایەتی گەیاندووە".

هەروەها لەبارەی رێخۆشکردن بۆ هەندێک لەو مەلایانەی کە بێڕێزی دەکەن بە خەڵک و ئافرەتان، رەفیق سابیر دەڵێت "دەسەڵاتێک رێزی خۆی بگرێت نابێت رێگەبدات بەم شێوەیە تەعداو بێڕێزی بکرێت بەرامبەر هاوڵاتیانی".

هەروەها لەبارەی تەنها خوێندنی وانەی ئیسلام لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت "تاپۆکردنی ئاین لەقوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاینی ئیسلام بۆخۆی لاساییکردنەوەیەکی سەددەرسەدی وڵاتانی عەرەبییەو بەرهەمهێنانەوەی هەمان ئەو کولتورەیە کە لەوەتەی مەکتەبی مۆدێرن لەو وڵاتانەدا دروستبووە ئاین تاپۆکراوە لەسەر ئاینی ئیسلام و هیچ ئاینێکی دیکە نە قیمەتی بۆ دانراوە نە حسابی بۆ کراوە".

لەم وتوێژەدا دکتۆر رەفیق سابیر کۆمەڵێک تەوەرەی گرنگ دەوروژێنێت لەوانە؛ تیرۆری ئیسلامیی و ریشە مێژووییەکانی؛ ئایا ئەم توندوتییژی و جیهادگەرییە چەند پەیوەندی بە بنەما بنچینەییەکانی ئیسلامەوە هەیە؟ ئیسلام و جیهادگەرایی لەخۆرئاوا و مزگەوت و قوتابخانە ئاینییەکان لە وڵاتانی خۆرئاوا.

هەروەها دەڵێت "عەرەبستانی سعودی بە هەزاران مزگەوت و قوتابخانەی ئاینی لەخۆرئاوا کردۆتەوە، سەرەتاش لە بەریتانیا دەستیپێکرد" و هەروەها دەڵێت "قوتابخانەیەکی ئیسلامی کە سعودییە سەرپەرشتی دەکات لە دڵی لەندەندا، لە دڵی رۆژئاوادا دەڵێن جولەکە و مەسیحی کافرن، ئەوانە بەرازن، دەبێت بکوژرێن، کچیان حەڵاڵە، ماڵیان حەڵاڵە. لەوێ ئەوانە پەروەردە دەکرێن و وە چاوپۆشیشی لێکراوە، هەتا ئێستاش چاوپۆشیشی لێدەکرێت، ئەمە بەرهەمەکەیەتی؛ ئەوانەی ئەوڕۆ خۆیان لە ئەوروپا دەتەقێننەوە، پێشتریش لەڕۆژئاوا لەدایکبوون، ئەمە ئەو نەمامەیە، ئەو تۆووەیە کە ئیسلامییەکان چاندویانە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

RAFIQ SABIR
please wait

No media source currently available

0:00 0:23:22 0:00

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:42 0:00

XS
SM
MD
LG