22 ی ئه مانگه دووی رێبه‌ندان 66 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانه له مه‌هاباد که زۆری نه‌خایاند و له‌ناو چوو به‌ڵام چی بۆ کورد به‌جێ هێشت؟.
نووسه‌ر ولێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له ئاکامه‌کانی کۆمار یه‌که‌م جار له مێژووی تازه‌ی کوردستاندا ئه‌و هێمایانه‌ی له باره‌ی ناسینه‌ی سیاسیی ڕا کورد درووست ده‌کات له ئه‌و کۆماره‌دا ده‌ستیپێکرد وه ده‌توانین بڵێن گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی کۆمار ئه‌و لایه‌نه سه‌مبولیکانه بوو که بۆ کێشه‌ی کورد هاته گۆڕی وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌تاکو ئێستا ده‌بینین که گه‌لی کورد ده‌توانێ خه‌باتی خۆێ به‌رده‌وام بکات وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داخوازیه‌کانی خۆێ پاساو بدات. نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر قازی ده‌ڵێت رووداوێکی تاێبه‌تی له لایه‌ن حیزبێکه‌وه وه یا له لایه‌ن کۆمه‌ڵێکه‌وه ده‌ستی پێکردبێت به‌ڵام له دوواتردا سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی و داخوازیه‌کانی له چوارچێوه‌ی حیزبێکی سیاسی‌دا دێته ده‌رێ، واته کۆماری کوردستان به‌شێکه له مێژوی کورد و به حیزبێکه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:56 خوله‌که