Accessibility links

پەرلەمانی ئەڵمانیا هاوکاریکردنی زیاتری میسر لە بواری ئاسایشی پەسەند دەکات


پەرلەمانی ئەڵمانیا گرتنەبەری ڕێوشوێنێكی پەسەندکردوە بۆ زیاتر لە نزیکەوە هاوکاریکردنی میسر لە مەسەلەکانی ئاسایش بۆ بەگژداچوونەوەی تێرۆرزم.

لەو بارەیەوە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە دەکاتە هاوبەشی میسر لە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم ڕێکەوتنە کە ئەڵمانیا لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ میسر مۆری کرد، دەرفەت دەداتە هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و زانیاریەکانی نێوانیان بکەن بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرزم و تاوانەکانی دیکەی وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە و هەروەها ئەنجامدانی هەڵمەتی پێویست لەو دەمەی یەکێک لەو دوو وڵاتە داوای بکات.

جێی ئاماژەیە ڕەخنەگران دەڵێن ڕێکەوتنە ئاسایشیەکەی نێوان ئەڵمانیا و میسر هیچ زامنکردنێکی کارای بۆ مافەکانی مرۆف لەخۆناگرێت. لەو بارەیەوە وینزێل مێکەلسکی بەڕێوەبەری مافەکانی مرۆڤی ئەڵمانیا دەڵێت دەبێت ئەڵمانیا دڵنیایی تەواو لە میسر وەرگرێت کە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕابگرێت ، ناوبراو داواشدەکات ئەڵمانیا پیاوانی ئاسایشی خۆی تێکەڵ بە هێزەکانی میسری نەکات و شانبەشانیان کار نەکەن.

XS
SM
MD
LG