Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی پشـکنین ئەنجام دەدات لە پاش مەترسی ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی


کاربەدەستانی ئەڵمانیا دەڵێن هێزەکانی پـۆلیسی وڵاتەکەیان بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هەڵمەتێکی پـشکنینیان لە 4 هەرێمی ئەڵمانیا ئەنجامداوە لە پاش گومانکردن لە کۆمەڵێک موسڵمانی چیچانی لەوەی پـلان بۆ هێرش دابنێن.

بەپـێی داواکاری گشتی بەرلین، هێزەکانی پـۆلیس 9 شوێنیان پشکنیوە لە بەرلینی پایتەخت و هەرێمەکانی براندنبورگ، ڕاین- وێستفالیای باکور و تویرینگن.

بەپـێی یەیاننامەکەی داواکاری گشتی، گومانبارەکان تەمەنیان لە نێوان 23 هەتا 28 ساڵە و تۆمەتبارن بەوەی شوێنیان دەستنیشانکردووە تاوەکو هێرشی لێ ئەنجامبدەن.

دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی پـێویستیان گرتەبەر پاش ئەوەی پـۆلیس وێنەیەکی جێی گومانیان لە مۆبایلی یەکێکیان بینی.

نزیکەی 180 پـۆلیس بەشداریـیان لە هەڵمەتی پشـکنینەکەدا کرد و لە میانەیدا دەستیان گرت بەسەر پـڕێک پارە و قەمە و چەقۆ.

XS
SM
MD
LG