Accessibility links

هێزەکانی پـۆلیسی ئەڵمانیا ماڵ و شوێنی ئەندامانی گروپـێکی عێراقی دەپشکنن


پـۆلیس لە هەرێمی ڕاین- وێستفالیای ئەڵمانیا ڕایگەیاند هێزەکانی پـۆلیس لە چەند شارێکی وڵاتەکە هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامداوە بۆ ماڵ و شوێنی ئەندامانی گروپـێکی عێراقی ناسراو بە "‌AL Salam 313".

گوتەبێژی پـۆلیسی شاری ئیسن گوتی هەڵمەتەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارەکەیان و 10 شاری دیکە ئەنجامدراوە و سەدان لە ئەندامانی هێزەکانی پـۆلیس و ئاسایش تیایدا بەشداریان کردبوو. گوتیشی ئەم گروپە تۆمەتبارکراون بە قاچاغچێتی مرۆڤ و بازرگانی بە چەک و ماددە هۆشبەرەکان و دروستکردنی ناسنامەی ساختە.

کاربەدەستانی پـۆلیس دەڵێن ئامانج لە پشکنینەکان کۆکردنەوەی بەڵگە بووە، وە هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنیان پێ نەبووە.

جێی ئاماژەیە ئەم گروپە کە بە لایەنگری موقتەدا سەدر، ڕێبەری شیعەی عێراقی ناسراون، جگە لە ئەڵمانیا لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا ئەندامیان هەیە.

XS
SM
MD
LG