دوایـین ڕاگەیاندنی پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت هێرشبەری سەر سینەمای کینۆپـۆلیس لە شارۆچکەی ڤێرینهایم لە باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە لایەن هێزەکانی پـۆلیسەوە کوژراوە. دەشڵێن بۆیان دەرکەوتووە کەس بریندار نەبووە.
گوتەبێژێـکی پـۆلیس گوتی هێشتا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە ئایا ئەو چەکەی بە هێرشبەرەکە بووە ڕاستەقینە بووە یان نا.
پـێشـتر میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە مەزەندە دەکرێت نێوان 20 بۆ 50 کەس برینداربوون.