Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێـکی عێراقی دەکوژێت کە بە چەقۆ لە پـۆلیسێـکی دابوو


پـۆلیسی ئەڵمانیا تەقەیان لە کەسێـکی توندڕەوی ئیسلامی کردووە و کوشتوویانە پاش ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر پـۆلیسێـکی ژن.

ڕەفیق محەمەد یوسف (تەمەن 41 سـاڵ) کە بە ڕەچەڵەک عێراقیـیە ڕۆژی پـێـنجشەممە لە بەرلینی پایتەخت پـۆلیسێـکی ژنی بە قورسی بریندارکردووە و دوو پـۆلیسی دیکە بە دەمانچە تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

ناوبراو لە مانگی حەوتی 2008 لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە لایەن دادگایەکی ئەڵمانیاوە حوکمدران لەسەر تاوانی پـلاندانان بۆ کوشـتنی ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیری پـێشووی عێراق.

هەروەها هەرسێکیان تاوانبارکرابوون بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ئەنسارولئیسلامی سەر بە قاعیدە کە سـاڵی 2001 لە کوردسـتانی عێراق دامەزرا.

XS
SM
MD
LG