Accessibility links

ئەڵمانیا بەڵێن دەدات 199 ملیۆن دۆلار بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی ئۆکرانیا تەرخان بکات


وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا سڤێنیا شۆڵتزە بە گروپی میدیایی فۆنگکەی وت ئەڵمانیا 200 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا تەرخان دەکات کە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە ئاوارە بوون.

سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا دێنیس شمیگاڵ ڕۆژی دووشەممە سەردانی بەرلین دەکات و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا کۆدەبێتەوە.

شۆڵتزە وتی " قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیر شمیگاڵدا دەکەم سەبارەت بەوەی چۆن بتوانین بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی حکومەتی ئۆکرانیا و یارمەتیدانی ئاوارەکان."

وتیشی " ئامانج لەو پارەیەی تەرخان کراوە یارمەتیدانی ئاوارەکانی ناو ئۆکرانیایە تاوەکو بتوانن بەردەوام بن پێویستییە سەرەکییەکان بۆ خۆیان دابین بکەن."

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا تاوەکو 23 ی مانگی هەشت نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە ناوخۆی ئۆکرانیادا ئاوارە بوون.

مانگی ڕابردوو بەرپرسێکی حکومەتی ئەڵمانیا وتی یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تاوەکو مانگی نۆ نزیکەی 8 ملیار یۆرۆ کۆبکاتەوە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا لەڕووی داراییەوە، ئەڵمانیاش بەشداری لەو یارمەتییەدا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG