Accessibility links

ئەڵمانیا موشەکی دژە فڕۆکەی گیپارد دەدات بە ئۆکرانیا


ڕاوێژکارئ ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکارئ ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

یاسادانەرێکی باڵای هاوپەیمانێتی پارتە فەرمانڕەواکانی ئەڵمانیا وتی ئەڵمانیا بە فەڕمی ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی دژە فڕۆکەی گیپاردی بۆ ئۆکرانیا پەسەند کردووە.

یۆهانس ڤۆگڵی پارتی دیموکراتی ئازادی لیبڕاڵ لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا ئەو ڕاپۆرتەی پشتڕاست کردەوە کە بڕیارە وەزیری بەرگری وڵاتەکە کریستین لامبرێخت لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەدا لەگەڵ هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی ڕامشتاینی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا پێشنیاری ڕەوانەکردنی چەک دەکات بۆ ئۆکرانیا.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیاشدا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەسەر ئەوەی حکومەتەکەی شکستی هێناوە لە پێدانی چەکی قورس بە ئۆکرانیا، بەڵێنیداوە موشەکی دژە تانک و موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا، بەڵام دەڵێت ئەو جۆرە چەکانەی چەکی " بەرگریکردنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG