Accessibility links

ئەڵمانیا: بەرلین باسی لە سەرجەم ئەو چەکانە نەکردووە کە ڕەوانەی ئۆکرانیای کردوون


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک وتی بەرلین بڕیاریداوە سەرجەم ئەو چەکانە ئاشکرا نەکات کە ڕەوانەی ئۆکرانیای کردوون بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە. وتیشی ئەڵمانیا بەردەوام چەکی پێشکەوتوو دەدات بە ئۆکرانیا و مەشق بە سەربازەکان دەکات تاوەکو بتوانن بەکارییان بهێنن.

بێربۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕیگای پایتەختی لاتیڤیا وتی " موشەکی دژە تانکمان ڕەوانە کردووە، موشەکە ستینگەرەکان و ئەوانی دیکەش کە ئێمە هەرگیز ئاشکرامان نەکردوون، ئەمەش بۆ ئەوەی چەکەکان بەخێرایی بگەن."

کاتێکیش پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا ئەڵمانیا سیستمی تۆپهاوێژی پانزەرهۆبیتز 200 دەنێرێت بۆ ئۆکرنیا، کە هەندێک لە شارەزایان دەڵێن ئۆکرانیا پێویستی بەوەیە هێرشی پێچەوانە دژی هێزەکانی ڕووسیا لە هەرێمی دۆنباس ئەنجام بدات، بێربۆک لە وەڵامدا وتی ئەڵمانیا مەشق بە سەربازە ئۆکرانییەکان دەکات لەسەر چۆنێتی بەکارهێنان و پاراستنی سیستمە پێشکەوتووترەکان کە ڕەنگە لەلایەن وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانانەوە دەستی بکەوێت یاخود ڕاستەوخۆ بیکڕێت.

وتی " ئەگەر هاوبەشەکانمان جۆرە تۆپهاوێژێک ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن کە ئێمە نەتوانین ڕەوانەیان بکەین، ئەوا دەتوانین یارمەتی بدەین لە مەشقەکاندا تاوەکو بزانن چۆن بەکاردەهێندرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG