Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا داوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیادا دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک کە لە ئێستادا گەشت دەکات بۆ ئەمەریکا تاوەکو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکندا کۆببێتەوە، وتی جەخت لە گرنگی گفتوگۆکردن دەکاتەوە لەگەڵ ڕوسیادا تاوەکو ڕێگە نەدەن ململانێ لەسەر ئۆکرانیا دروست ببێت.

بێربۆک لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەبارەت بە ڕوسیا، پەیامی ئەوروپا و حکومەتی ئەمەریکا ڕوونە : کارەکانی ڕوسیا باجێکی گەورەی دەبێت، هەروەها تەنها ڕێگەش بۆ دەرچوون لە قەیرانەکان گفتوگۆکردنە."

وتی " ئێمە دەچینە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەوە کە گفتوگۆکردن لەسەر ئاستە جیاوازەکان نزیک بوونەتەوە. تەنانەت ئەگەر شێوازی گفتوگۆکانیش جیاواز بن، پەیامی ئێمە وەکو هاوپەیمانان بۆ حکومەتی مۆسکۆ هەمیشە وەکو خۆی دەمێنێتەوە."

زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا بووەتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، وابڕیارە لە 10 ی مانگی یەکدا بەرپرسانی ئەمەریکا و ڕوسیا لە جنێڤ کۆببنەوە، دواتریش لە 12 ی مانگدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیادا کۆدەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG