Accessibility links

ئەڵمانیا: وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بەمزووانە سەردانی ئۆکرانیا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز وتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک بەمزووانە سەردانی ئۆکرانیا دەکات.

سەردانەکە دوای ئەوە دێت گرژییەکی دیبلۆماتی کەوتە نێوان دوو وڵاتەکەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە ئۆکرانیا ڕەتی کردەوە سەردانەکەی سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتایمایەر بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات. بەڵام دوو وڵاتەکە گرژییەکەیان چارەسەر کردووە.

شۆڵز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و شتاینمایەر " گفتوگۆیەکی باشییان " ئەنجامداوە.

لە ناوەڕاستی مانگی چواردا سەرۆکی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتاینمایەر بەنیاز بوو سەردانی کیێڤ بکات، بەڵام کیێڤ ڕەتی کردەوە پێشوازی لێبکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە پێشتر شتاینمایەر پشتیوانی لە گفتوگۆکردن کردبوو لەگەڵ ڕووسیادا.

ڕەتکردنەوەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەڵمانیا لەلایەن ئۆکرانیاوە، بووە هۆی ئەوەی شۆڵز بڵێت سەردانی ئۆکرانیا ناکات تاوەکو سەرۆکی ئەڵمانیا سەردانی ئەو وڵاتە نەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG