Accessibility links

سەرچاوەیەک: ئەڵمانیا بەنیازە موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا


سەرچاوەیەکی حکومی وتی ئەڵمانیا بەنیازە 2,700 موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا، لەکاتێکدا ئۆکرانیا هەوڵ دەدات بەرگری لە خۆی بکات دژی دوژمنکارییەکەی ڕووسیا.

دەزگای هەواڵی ئەڵمانی دی پی ئەی لە ماوەی ڕابردوودا وتی وەزارەتی ئابووری وڵاتەکە پێدانی موشەکی سترێلای دروستکراوی سۆڤیەتی بە ئۆکرانیا پەسەند کردووە.

سەرچاوەیەک بە ڕۆیتەرزی وت دەبێت ئەنجومەنی ئاسایشی فیدڕاڵی ئەڵمانیاش بڕیارەکە پەسەند بکات. وتی " موشەکەکان ئامادەن بگوازرێنەوە."

ڕۆژی شەممە ئەڵمانیا ڕایگەیاند 1000 موشەکی دژە تانک و 500 موشەکی ستینگەری زەوی بۆ ئاسمان دەدات بە ئۆکرانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەڵمانیا ڕەتی دەکردەوە چەک ڕەوانەی ئەو شوێنانە بکات کە جەنگییان تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG