Accessibility links

جۆنسن و ماکرۆن جەخت لە پابەندبوونیان دەکەنەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێرانەوە


حکومەتی بەڕیتانیا وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن جەختیان لە پابەندبوونی خۆیان کردۆتەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێرانەوە و ڕێکەوتوون لەسەر دانانی چوارچێوەیەکی کار بۆ ڕێگە گرتن لە ئێران تاوەکو نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

وتەبێژی حکومەتی بەڕیتانیا دوای کۆبوونەوەکەی نێوان جۆنسن و ماکرۆن لە کۆنگرەکەی بەرلیندا سەبارەت بە لیبیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەبارەت بە ئێران، هەردوو سەرۆک جەختیان لە پابەندبوونی خۆیان کردۆتەوە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە و ڕێکەوتوون لەسەر پێویستی دانانی چوارچێوەیەکی کار بۆ ڕێگە گرتن لە ئێران تاوەکو نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی."

وتیشی " ڕێکەوتوون لەسەر گرنگیی زیادنەبوونی گرژییەکان و کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیاندا لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG