Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت دوو هاوڵاتی دیکەی لە تورکیا دەسـتگیرکراون


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت دوو هاوڵاتی دیکەی ئەڵمان لە تورکیا دەستگیرکراون، وە ئاگاهی دەدات ئەگەربێت و دەستگیرکردنی ئەڵمانەکان لە تورکیا بەردەوامبێت، ئەوا هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیانیان لەوەی ڕوو لەو وڵاتە نەکەن.

مارتن شێفەر گوتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە بەرلین بە پەیامنێرانی گوت زانیاریان هەیە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە تورکیا دوو ئەڵمانی کە ژن و مێردن لەلایەن پـۆلیسەوە دەسـتگیرکراون.

گوتیشی هۆکاری دەسـتگیرکردنیان نەزانراوە، بەڵام دواتر یەکێـکیان ئازادکردوون و پـێیان گوتووە تورکیا جێبهێڵێت.

شێفەر هەروەها گوتی تورکیا لە ئێستادا بووەتە شوێنێـکی مەترسیدار بۆ زۆرێـک لەوانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان کە تەنها دەیانەوێت بۆ پشودانێـک ڕوو لەو وڵاتە بکەن.

پاشان لە درێژەی لێدوانەکەی گوتی " شیانی هەیە ئەم چارەنووسە دووچاری هەر کەسێـک ببێت کە بەرەو تورکیا بڕوات. تۆ پـێشبینی ناکەیت مەترسیت لەسەر هەبێت بەڵام کاتێک دەزانیت لە نێو زیندانێـکی تورکیایت."

گوتی بۆیە دەبێت ئەڵمانیا تاووتوێی ئەوە بکات تورکیاش بخرێتە نێو لیستی ڕەشی ئەو وڵاتانەی نابێت ئەڵمانەکان گەشتی بۆ بکەن، وەکو لیبیا و یەمەن و سوریا.

بەپـێی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ئێستاد 11 ئەڵمانی لەبەر هۆکاری سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادان، لەوانە 3 کەسیان لە هاوینی ساڵی 2016 وە دەستگیرکراون.

XS
SM
MD
LG