Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت پشـتیوانی لە تورکیا دەکات لە دژی داعش و یەپەگە


ئەڵمانیا دەڵێت پـشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنکەرە لە سوریا دەکات کە بە مەبەستی وەدەرنانی چەکدارانی داعش و هێزە کوردیـیەکانە لە سنوورەکانی تورکیا.

مارتن شەفێر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەرلین بە پەیامنێرانی گوت ئۆپەراسیۆنەکە یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ئامانج و مەبەستەکانی هاوپەیمانان بۆ نەهێشتنی داعش.

گوتیشی بەرلین سەرزەنشتی ئەنکەرە ناکات لەسەر کردارەکانی لە دژی شەڕڤانانی کورد، ئەوانەی هاوپەیمانی ئەمەریکان لە شەڕی دژی داعش و نزیکن لە شارۆچکەی جەرابلوسەوە.

مارتن گوتی" تورکیا ڕاست بێت یان هەڵە، بڕوای وایە پەیوەندی هەیە لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردسـتان کە ئێمە بە تێرۆرستی دەبینین لەگەڵ کەسانێـکی کورد لە دیوی سوریا."

گوتیشی"ئێمە ڕێز لەوە دەگرین و پـێمان وایە تورکیا مافی ڕەوای خۆیەتی ڕێوشوێنی پـێویست بگرێتەبەر لە دژی هەموو چالاکیـیەکی تێرۆرستی، بۆیە ئێمە لەم ڕوانگەیەوە پاڵپشـتی تورکیا دەکەین."

XS
SM
MD
LG