Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشەکەی تورکیا شەرمەزار دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشە لەشکریـیەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریای شەرمەزارکرد و داوای لە ئەنکەرە کرد کۆتایی بەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەی بهێنێت.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا گوتی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە توندترین شێوە شەرمەزاردەکەن.

گوتیشی ئەو هێرشە کارەستی مرۆیی لێدەکەوێتەوە و خەڵکێکی زۆر ئاوارەدەبن و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و داعش بەهێزدەکاتەوە.

پاشان گوتی سوریا لە پاش 8 ساڵ شەڕ، پـێویستی بە ئارامیـیە.

XS
SM
MD
LG