Accessibility links

حکومەتی ئەڵمانیا مەخابنی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر بەشداری نەکردنی ڕێکخراوێکی تورکی لە خۆپیشاندانێک بۆ ئاشتی

  • VOA News

حکومەتی ئەڵمانیا رەخنەی لە گەورەترین رێکخراوی ئیسلامی وڵاتەکەی گرتووە بەهۆی رەتکردنەوەی بۆ بەشداریکردنی لەو ڕێپێوانەی لە پێناو ئاشتیدا سبەی شەممە لە دژی تیرۆریزم بەڕێوەدەچیت.

لەو بارەیەوە یەکگرتووی ئیسلامی تورکی DITIB رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە ئەو رێپێوانەی بڕیارە لە شاری کیولن ئەنجام بدرێت پەیامێکی خراپ دەدات بەوەی کە تیرۆریزمی جیهانی بە زۆری کێشەیەکی موسڵمانانە.

هاوکات یەکگرتووی ئیسلامی تورکی گوتیشی کە موسڵمانان لەم کاتەدا بەڕۆژوون و ناتوانن بۆ چەند کاتژمێرێک بەم هاوینە گەرمە رێپـێوان بکەن.

جێی ئاماژەیە وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند ڕێپێوانی ناڕەزاییەکە لەلایەن گروپێکەوە ڕێکدەخرێت و خۆیان بە گروپی "لەگەڵ ئێمە نین" ناودەبەن، ئەمەش نیشانیەکی هیوابەخشە لە دژی تیرۆریزم.

وتەبێژەکەی حکومەتی ئەڵمانیا گوتیشی کارێکی باش بوو بۆ موسڵمانان ئەوە پیشان بدەن کە لە نێویاندا و لە مزگەتەکانیاندا دەرفەت بە رق و کینە و کاری توندوتیژی نادرێت.

گوتیشی جێی مەخابنە DITIB بەشداری ناکات.

XS
SM
MD
LG