Accessibility links

لە ئاکامی پـێـکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ئەڵمانیا 9 کەس گیانیان لەدەسـت‌دەدەن


بەرپرسانی پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێن ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاکامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هەرێمی باشوری ئەو وڵاتە ، بەلای کەم 9 کەس گیانیان لە دەستداوە و هەروەها 150 کەسیش برینداربوون.

سەبارەت بە رووداوەکە کۆمپانیا هێڵی ئاسنینی میریدیان دەڵێت دوو شەمەندەفەری کۆمپانیاکەیان لەو پێکدادانە ترسناکەدا بەشداربوون و ڕووداوەکە لە نێوان ناوچەی کۆڵبەر مۆر و باد ئابڵنگ بووە کە 60 کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی شاری میونخەوە دورە.

بەرپرسانی پۆلیس دەشڵین پتر لە 50 کەس لە بریندارەکان ؛ برینەکانیان سەختە.

هاوکات پـۆلیسی هەرێمی باڤاریا دەڵێن لە نێو شەمەندەفەرە تێکشاوەکاندا دەرهێنراونەتە دەرەوە ڕزگارکراون بۆ چارەسەرکردنیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

شایانی باسە هەتا ئێستا هۆکاری پـێکدادانی ئەو دوو شەمەندەفەر ئاشکرا نیـیە.

XS
SM
MD
LG