Accessibility links

ئەڵمانیا دوو کەسی سوری دەستگیردەکات بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی


پـۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دوو کەسی سوریـیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لەو کاتەی لە دەزگای زانیاری سوریا کاریانکردبوو.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی شەوی سێشەممە دوو کەسی سوری دەستگیرکراون، یەکێکیان لە بەرلینی پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە هەرێمی ڕاینلەند-پالاتینات.

یەکێکیان کە ناوی ئەنوەرە و تەمەنی 56 ساڵە، پلەیەکی بەرزی هەبووە لە نێو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای زانیاری سوریا و تاوانبارە بەوەی بەشداریکردووە لە مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ دەسـتگیرکراوان لە زیندانێکی دیمەشق کە خۆی سەرپەرشتی دەکرد. دەشڵێن لە نێوان مانگی حەوتی ساڵی 2011 هەتا مانگی یەکی 2012 سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکانی نێو زیندانەکەی کردبوو و فەرمانی کردووە چالاکوانانی دژی حکومەت ئەشکەنجەبدرێن.

کەسەکەی تر ناوی ئەیادە و تەمەنی 42 ساڵە و ئەویش لە بەشێکی دەزگاکە کاری کردووە کە بەرپرسبووە لە دەسـتگیرکردنی سەدان چالاکوان و هێنانیان بۆ نێو ئەو زیندانەی ئەیاد سەرپەرشتی دەکرد.

داواکاری گشتی فەڕەنساش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسێکی دیکەی سوری دەرکرد کە لەگەڵ ئەنوەر لە دەزگاکە کاری کاریکردبوو. داواکاری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت دەستگیرکردنی ئەم سێ کەسە بە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بووە.

XS
SM
MD
LG