Accessibility links

ئەڵمانیا کەسێکی سوری دەسـتگیردەکات بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گروپێکی توندڕەوی سوریا


داواکارێکی گشتی لە ئەڵمانیا دەڵێت هێزەکانی لایەنە بەرپـرسەکانی وڵاتەکەی کەسێکی سوری تەمەن 28 ساڵیان دەسـتگیرکردووە بە تۆمەتی شەڕکردن بۆ گروپـێکی توندڕەوی ئیسلامی لە سوریا.

ئەلێکزاندەر بادل داواکاری گشتی فرانکفۆرت ئەمڕۆ دووشەممە گوتی کەسەکە هەفتەی ڕابردوو دەسـتگیرکرا کاتێک گەیشتە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت.

گوتیشی ئەم کەسە تۆمەتبارە بەوەی لە هەردوو ساڵی 2013 و 2014 ئەندامی گروپی توندڕەوی " ئەحرار ئەلشام" بووە، ئەوەی بەشدارە لە شەڕی ناوخۆی سوریا.

هەروەها گوتی ئەم تۆمەتبارە ساڵی 2015 ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە وەک کەسێک کە داوای مافی پەنابەری دەکات، بەڵام هاوینی ڕابردوو ئەڵمانیای جێهێشتووە وە کاتێک هەفتەی ڕابردوو هەوڵی دابوو بگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا دەسـتگیرکرا.

باسی لەوەش کرد کە لە ئێستادت ناتوانن زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بدەن بەهۆی بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان.

XS
SM
MD
LG