Accessibility links

ئاڵمان دەڵێت داواکاری بۆ پەناخوازی لە ٢٠١٨ دا دابەزیوە


لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ و ١٦ زیاتر لە یەک ملیۆن پەناخواز هاتنە ئاڵمان، کە زۆربەیان پەناخوازی ئەنجامی شەڕ لە سوریا، عێڕاق، و ئەفغانستان بوون.

حکومەتی ئاڵمان دەبینێت کە داواکاری بۆ پەناخوازی لە ٢٠١٨ دا دابەزیوە، تەنانەت لە گەڵ ژمارەی ئەو هەزاران کۆرپەش کە لە دایکبووی کۆچبەرانی نوێن.

ڕۆژنامەی "بیلد" یەکشەمە ڕاپۆرتی کرد کە بە پێی ڕاپۆرتێکی بەرایی دەستیکەوتوە نیشان دەدات ١٦٦،٠٠٠ کەس تا کۆتایی ساڵ داوای پەناخوازیان کردوە، هەڵبەت لە گەڵ ئەو ٣٠،٠٠٠ منداڵەی کە لە کۆچبەرانی ئەم ساڵانەی دوایی لە ئاڵمان لە دایکبوونە.

ئەمەش کەمتر لە ژمارەی داواکارانی ٢٠١٧یە کە گەیشتە ١٩٨،٣١٧ و کەمتر لە چاوەڕوانی حکومەت کە ساڵانە وای پێش بینی کردبوو ژمارەی ساڵانەیان لە نێوان ١٨٠،٠٠٠ بۆ ٢٢٠،٠٠٠ پەناخواز زیاتر نەبێت.

لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ و ١٦ زیاتر لە یەک ملیۆن پەناخواز هاتنە ئاڵمان، کە زۆربەیان پەناخوازی ئەنجامی شەڕ لە سوریا، عێڕاق، و ئەفغانستان بوون. لە ئەو کاتەوە ژمارەی پەناخوازان بە شێوەیەکی بەرچاو هێواش بۆتەوە.

بەرپرسی گرووپی کارپێدانی ئاڵمان دەڵێت ئاوێتەکردنی کۆچبەران بۆ نێو هێزی کاری ئاڵمان خێراتر لە ئەوەیە کە چاوەڕوانی دەکرا، واتا ٤٠٠،٠٠٠ لە ئەو پەناخوازانە یان خەریکی فێرکارین یان ئێستا سەرگەرمی کارکردنن.

XS
SM
MD
LG