ئه‌ڵمانیا ئاگاهیـیه‌کی نوێی له مه‌ترسی ڕوودانی کاری تێرۆریستی بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ که ده‌ڵێت زانیاری ته‌واوی هه‌یه که‌وا نه‌خشه دانراوه بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆرستی له دژی وڵاته‌که له کۆتایی مانگی یازده‌دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه تۆماس دی مایزیره وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین گوتی ئه‌م مه‌ترسـیانه‌ی ئێسـتا مه‌زه‌نده ده‌کرێن ده‌بنه مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی زیاتری پـۆلیس و به تایبه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌کان تا کاتێـکی نادیار.
تۆماس دی مایزیره باسی له‌م حاڵه‌ته نوێـیه‌ی باری ئاسایشی ئه‌ڵمانیا کرد و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی به‌ر ده‌سـتیان که‌وتووه له لایه‌ن وڵاتێـکه‌وه بووه به‌ڵام ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کرد. هه‌روه‌ها نه‌یگوت ئه‌و هێرشه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت که‌ی ڕوو ده‌دات.
زۆربه‌ی وڵاته ڕۆژئاواییه‌کانی ئه‌وروپا، له‌وانه ئه‌ڵمانیا له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌وه خراونه‌ته ژێر ئاگاهیـیه‌کی ئاسـت به‌رزه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆمب له ناو به‌سته‌ی پـۆستـدا له دوو فڕۆکه دۆزرانه‌وه که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌چوون.
پاش ئاشـکرابوونی ئه‌م بۆمبانه ئاگاهی له ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و ژاپـۆن دران بۆ شیانی ڕوودانی هێرشی ئه‌لقاعیده له شـاره گه‌وره‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌رلین هێڤی به‌رواری ڕاپـۆرتی نادرووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.